موسەنا ئەمین هەڵوێست و کۆمەڵی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاگادار نەکردووەتەوە
٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٤٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
هێشتا موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بڕیاردانی یەکلاکەرەوەی بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
سەرچاوەیەک لە ڕەوتی هەڵوێست کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو تاوتوێی سێ بژاردە دەکەن، بژاردەی یەکەم پاڵپشتیکردنی یەکێک لەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە، یان پاڵپشتیکردنی کەسێکی تر بە ڕەزامەندی ئێمە خۆی کاندید بکات، یاخود پاڵپشتیکردنی کەسێک لەنێو ئەم سێ هێزەدا.
سەرچاوەکە دەڵێت: د. موسەنا یەکێکە لەو کەسانەی داوای خۆ کاندیدکردنی لێکراوە، بەڵام هێشتا خۆی یەکلانەکردووەتەوە، بڕیارە خۆی و حزبەکەی دیراسەی مەسەلەکە بکەن.
ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە.