سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی بۆ پەنجەرە: ڕایەک هەبو لەگەڵ دانانی کاندیددا نەبو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و فراکسیۆنی حزبەکەیدا لەبەغدا، تاوتوێی دانانی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە.
سەرچاوە نزیکەکە لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا ڕایەک هەبو لەگەڵ ئەوەدا نەبو پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەبێت.
دەشڵێت: ئەگەر پارتی کاندیدی نەبێت پشتگیری کاندیدێکی تر دەکەین یان بەشداری کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەین.