کار لەدووەمین کێڵگەی گەورەی گازی هەرێمی کوردستان دەکرێت 

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١٠ پاش نیوەڕۆ

کار لەدووەمین کێڵگەی گەورەی گازی هەرێمی کوردستان دەکرێت 

پەنجەرە

کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی سەرقاڵی لێدانی کێڵگەیەکی تری گازە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، بەتەواوکردنی ئەو کێڵگە گازییە و بەرهەمهێنانی گاز تێیدا دەبێتە دووەمین کێڵگەی گەورەی گازی هەرێمی کوردستان.

محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کێڵگەی گازی چەمچەماڵ کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات دەبێتە یەکێکی تر لە کێڵگە گازییە گەورەکانی هەرێم.

دەشڵێت: کۆمپانیاکە سەرقاڵی کارکردنە لە کێڵگەی چەمچەماڵ و ڕەنگە لەچەند ساڵی داهاتوودا گاز لەو کێڵگەیەش بەرهەم بهێنرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو