جارێکی تر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕەوانەی سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرا
٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شەوی ڕابردوو، جارێکی تر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا لەناوچەی زنانەی سنوری خورماتو و نزیک لە کێڵگەی کۆرمۆر سوڕاوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێکراوە ئاسمانی ناوچەکەی بەجێهێشتووە.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە ناوچەی زنانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی شەوی ڕابردوو ڕەوانەی سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرا، لەسنوری ئامرلی و خورماتووەوە هەڵدرابوو.
سەرچاوەکە دەڵێت: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆ ماوەیەک بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سوڕاوەتەوە و دوای تەقە لێکردنی ئاسمانی ناوچەکەی بەجێهێشتووە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، فڕۆکەکە لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە هەڵدرابو ڕەنگە ئامانج لە هەڵدانی چاودێریکردنی ناوچەکە بێت.