رێکخراوی هەنگاو: ٤ خۆپیشاندەری کورد کوژران و زیاتر لە ٤٠ خۆپیشاندەریش بریندار کراون

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٥٧ پێش نیوەڕۆ

رێکخراوی هەنگاو: ٤ خۆپیشاندەری کورد کوژران و زیاتر لە ٤٠ خۆپیشاندەریش بریندار کراون

پەنجەرە

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافی مرۆڤ لە رۆهەڵاتی کوردستان، ٤ هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەتەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت: نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی جەنگی تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازی کردووە و لەئاکامدا لانی کەم چوار هاووڵاتی بەناوەکانی مەهدی ئیمامیپوور، ڕەزا عەزیمزادە، فاڕز ئاغامحەممەدی و محەممەد موقەدەسی، دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.

دەشڵێت: بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەش گیانیان لەدەست داوە کە لە لایەن تیمی هەنگاو بەدواداچوون بۆ ڕاستی هەواڵەکە دەکرێت.

رێکخراوی هەنگاو جەختیکردووەتەوە: بە پێی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتوون، زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار کراون و بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە. زۆرێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری ئیلام گواستراونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو