دڵشاد میرانی دەستگیر دەکرێت "داوای بایکۆتی کردبوو بەهۆی فەوتانی موچەی ٢ مانگی ساڵی پار"

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٠:٢١ پێش نیوەڕۆ

دڵشاد میرانی دەستگیر دەکرێت "داوای بایکۆتی کردبوو بەهۆی فەوتانی موچەی ٢ مانگی ساڵی پار"

پەنجەرە

دواى ئه‌وه‌ى داویكردبو مامۆستایان بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن بكه‌ن به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى موچه‌ى مانگه‌كانی ١١ و ١٢ـی ٢٠٢٥، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایش، دڵشاد میرانی یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی ڕابردووی مامۆستایان و فەرمانبەرانى سلێمانی دەستگیرکرد.

دانا مەحمود، برای دڵشاد میرانی، بە تۆڕی هاوپەیمانی 19ـی ڕاگەیاندووە: شەوی ڕابردوو  هێزێك چونەتە سەر ماڵی براكەی  و دەستگیریان كردوە. دەشڵێت: "براکەم هیچ كێشەیەكی یاسایی و كەسی نییە، نازانین بۆ دەستگیركراوە، ئەگەرێكی زۆر ئەوەیە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی و لێدوانەكانی هەبێت لەبارەی موچەكانی هاوڵاتیان." 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دڵشاد میرانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دوێنێ پێش دەستگیرکردنه‌كه‌ی، ڕایگەیاندبوو دەبێت مووچەخۆران لەبەرامبەر "دزینی" مووچەکانیان هەڵوێستیان هەبێت.

هەروەک داوایکردبوو لە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمییدا کە ئەمڕۆیە، بایکۆت بکرێت.

لایخۆشییەوە، تۆڕی هاوپەیمانی 19، نیگەرانیی خۆی لە هەڵكوتانە سەر ماڵی م. دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی و دەستگیركردنی دەردەبڕێت، داوا دەکات لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی، ڕوونكردنەوە لەسەر هۆكاری دەسگیركردنەكەی بدەن. 

دڵشاد میرانی لە ساڵانی ڕابردووشدا یەکێک بوو لەو مامۆستایانەی کە سەرپەرشتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دژ بە پێنەدانی مووچەکانیان دەکرد، هاوکات ساڵی پاریش هەر دژ بە خەرجنەکردنی مووچەکانیان، بۆماوەی ١٥ ڕۆژ لەگەڵ ١٢ مامۆستای دیکە مانیان لە خواردن گرت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو