وتەبێژی پارتی ئازادیی: خۆپیشاندان نیوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە
٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٠:٢٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نیوەی ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان دەکرێت.
خەلیل نادریی، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێران هێزێکی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوەپێکردووە و بازگەیەکی زۆری داناوە، چونکە ترسی لە فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان هەیە.
دەشڵێت: لە ئیلام چوار خۆپیشاندەر شەهید کراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون، هێزێک لە نەخۆشخانەی ئیلام ژمارەیەک لە بریندارەکانی بردووە.