"هۆشیار زێباریی بە نهێنی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە سلێمانی بوو"

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١٣ پاش نیوەڕۆ

"هۆشیار زێباریی بە نهێنی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لە سلێمانی بوو"

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵا و نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هۆشیار زێباریی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دوور لەچاوی میدیاکان سەردانی شاری سلێمانی کردووە.

سەرچاوە باڵاکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: هەوڵێکی زۆر لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە دوا ساتەکاندا یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار رێکبکەون.

وتیشی: سەردانەکەی زێباریی لەچوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

پەنجەرە پەیوەندی بەچەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتییەوە کرد، بێ ئاگایی خۆیان پیشاندا، بەڵام سەردانەکە زێبارییان ڕەتنەکردەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو