مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە
٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی هەڵوێستی پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لەکۆبوونەوەی دوێنێ شەممەی نێوان مەسعود بارزانی و فراکسیۆنی پارتیدا، بۆچوونەکان بەو ئاراستەیە بوون کە پارتی کاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەبێت.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لەکاتێکدایە، سبەینێ دوو شەممە، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی دێت و تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پۆستە رێکنەکەوتوون.