سەرچاوەیەک لە دەروازەکان بۆ پەنجەرە: خۆپیشاندان کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی نەبووە بەڵام ئێران خەریکە” مەواد ئەوەلی” نامێنێت

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١٨ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە دەروازەکان بۆ پەنجەرە: خۆپیشاندان کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی نەبووە بەڵام ئێران خەریکە” مەواد ئەوەلی” نامێنێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران تا ئێستا کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لەنێوان ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان نەبووە.

سەرچاوە بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گەورەترین گرفت ئەوەیە ئێران “مەواد ئەوەلی” کەمبووەتەوە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەری.

دەشڵێت: کەمبوونەوەی “مەواد ئەوەلی” لە داهاتوودا وا دەکات بەشێک لە کارگەکانی ئێران دابخرێن، ئەمەش کاریگەری لەسەر گرانبوونی کاڵا و شمەک یاخود کەمبوونەوەی دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو