د.لەتیف رەشید پەیوەندی بە لایەنە عێراقییەکانەوە کردووە و دەیەوێت بەرچاوی روون بێت
٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
د.لەتییف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێداگیرە لەسەر مانەوەی لە پۆستەکەی و خۆ کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا تا ئێستا هیچکام لەیەکێتی و پارتی پشتگیری ناکەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دوێنێ یەکشەممە، پارێزەرەکەی د. لەتیف رەشید سەردانی بەشی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، بەڵام مامەڵە یاساییەکانی کەموکوڕی تێدا هەبووە.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەش دەکەن، د. لەتیف رەشید پەیوەندی بەچەندین سەرکردەی سیاسی عێراقییەوە کردووە و هەوڵیداوە بەرچاو ڕوونی دەست بکەوێت، بەڵام سەرباری نەرێنی وەڵامەکان پێداگیرە لەسەر خۆ کاندید کردنەوە.