بۆچی جموجۆڵی تورکیا بە ئاراستەی رۆژئاڤای کوردستان لاواز بوو؟

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٥١ پاش نیوەڕۆ

بۆچی جموجۆڵی تورکیا بە ئاراستەی رۆژئاڤای کوردستان لاواز بوو؟

پەنجەرە

لەکاتێدا تورکیا هەڕەشەی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکرد و لە رێگەی گروپە چەکدارە نزیکەکانیەوە فشاری دروست دەکرد، بەڵام لە ئێستادا تورکیا تاڕادەیەک بێدەنگ بووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، بەهۆی ڕاوەستانی دانوستان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا، تورکیا هەستی بە “ ئیحراج” ی دەکرد و نیگەران بوو، بۆیە فشارەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان بوو.

هەرچەندە بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات تاڕادەیەک دڵنیا بوون لە بێ ئەنجامی دانوستان، بەڵام بۆ خۆ دەربازکردن لە فشاری تورکیا رێگەی دیمەشقیان هەڵبژاردەوە.

دوا کۆبوونەوەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات، کاتێک بەرپرسانی سوریا داوای ناردنی هێزیان بۆ دێرەزور و رەقە کرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو