بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەکرێتەوە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٥٣ پاش نیوەڕۆ

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەکرێتەوە

پەنجەرە

دوای داخستنی بۆ ماوەی نۆ مانگ و نیو بەبڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بەشێک لە ستافی سەرەکی دەنگی ئەمەریکا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان.

دوێنێ دووشەمە، ئەو بەشەی ستافی دەنگی ئەمەریکا کە لە واشنتۆنن و داوای گەڕانەوە سەر کاریان لێکراوە دەست بەکاربوون، بەڵام هێشتا بەشێک لە ستافەکە ئاگادارییان بۆ گەڕانەوە سەر کار پێنەگەیشتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو