سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە سایلۆکانی سلێمانی
٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٥٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بگاتە سایلۆکان، لەکاتێکدا پێشتر لە سنوری هەولێر پارەکە دابەشکراوە.
حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥، بڕی ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو ٧٠٠ هەزار تۆنی وەرگرتبوو، پارەی ئەو ٤٠٠ هەزار تۆنە دەکاتە سەرووی ٣٠٠ ملیار دینار.
هەرچەندە سبەینێ پارەی جوتیارانی سنوری سلێمانی دەگاتە سایلۆکان، بەڵام حکومەتی عێراق لە مانگی ١٢ پارەکەی ناردووە و چەکی پارەکان بەرواری ١٥ ی مانگی ١٢ ی بەسەرەوەیە.
بەو بڕە پارەیەوە کە سبەی دەگاتە سایلۆکانی سنوری سلێمانی، تا ئێستا حکومەتی عێراق ٣٥ ٪ ی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ ی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکردووە.