لە ئەگەری کشانەوەی ئەشواف جاف دا گۆڕانکاری لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕوو دەدات

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٠٧ پاش نیوەڕۆ

لە ئەگەری کشانەوەی ئەشواف جاف دا گۆڕانکاری لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕوو دەدات

پەنجەرە

کشانەوەی ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەست بەکاربوونی وەکو باڵیۆز، یەکێکە لە ئەگەرەکان و ڕەنگە کشانەوەی کێشەی لێبکەوێتەوە.

لە ئەگەری کشانەوەی ئەشواق جاف دا لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی ریزبەندی کاندیدێکی پیاوی ئەو حزبە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و شوێنی دەگرێتەوە.

ئەگەر ئەشواق جاف لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکشێتەوە و کاندیدێکی پیاو جێگەی بگرێتەوە، ڕەنگە د.بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی کورسییەکەی بدرێت بە دکتۆرە وەفا و دوور بخرێتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان هیچکام لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکەی بە ئەشواق جاف نەدا، بۆیە پێدەچێت ناوبراو دەست لەکاربکێشێتەوە و وەکو باڵیۆز دەست بەکاربێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو