پارتی هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەسایبی ئەهلی حەق دەدات
٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەسایبی ئەهلی حەق دەدات، لەکاتێکدا پێشتر ئەو دوو هێزە هەمیشە ناکۆک و نەیار بوون.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، پارتی و عەسایب جگە لە سەردانی وەفدەکانیان بۆ لای یەکتری، هاوکات پەیامی نزیکبوونەوەشیان ئاراستەی یەکتری کردووە.
هەوڵەکانی پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەسایب لەکاتێکدایە، ئەو لایەنە شیعە هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ دەرهێنانی سەرۆکەکەی لە لیستی سزاکانی ئەمەریکا و گۆڕینی ڕای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەری.