پەنجەرە گفتووگۆی نهێنی نێوان بەرپرسانی پارتی و هادی عامری بڵاو دەکاتەوە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە گفتووگۆی نهێنی نێوان بەرپرسانی پارتی و هادی عامری بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

دوای هەڵبژاردنی فەرهاد ئەتروشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتووگۆیەکی تایبەت لەنێوان هادی عامری و هۆشیار زێباری ئەنجامدراوە، پاشان بۆ هەمان مەبەست هادی عامری و پەنگین رێکانی کۆبوونەتەوە.

بەرپرسانی پارتی بە هادی عامرییان وتووە: ئێمە پۆستی سەرۆک کۆمارمان ناوێت، بەڵام دەمانەوێت سەرۆک کۆماری داهاتوو رێککەوتنی نێوماڵی کوردی لەسەر بێت.

وەڵامی هادی عامری ئەوە بووە: ئێوەش کاندیدتان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەبووە و رێککەوتنی نێوماڵی کوردی لەسەر نەبووە.

بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان بەوەکردووە، نەبوونی رێککەوتن شکستی بە هەڵبژاردنی شاخەوان عەبدوڵا هێناوە، بۆیە دواتر فەرهاد ئەتروشییان داناوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو