دوو عەشیرەتی کورد پێشڕەوی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکەن

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٣:٥٢ پاش نیوەڕۆ

دوو عەشیرەتی کورد پێشڕەوی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکەن

پەنجەرە

دوو عەشیرەتی کوردی شیعە مەزهەب لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەقورسی ڕووبەڕووی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە قورسایی ناڕەزایەتییەکان بکەوێتە سنوری ئیلام و کرماشانەوە.

عەشیرەتی مەلەکشا و ئەرکەوازی، ئەو دوو عەشیرەتە کوردەن کە بەقورسی رووبەرووی دەسەڵاتدارانی ئێران وەستاونەتەوە، کە هێزەکانی پژاک زیاتر لایەنگریان لەنێو ئەو دوو عەشیرەتەدا هەیە.

ناکۆکی نێوان ئەو دوو عەشیرەتە و سوپای ئێران جوڵەی خستووەتە نێو هێزەکانی پژاک، جگە لە چاودێریکردنی دۆخەکە بەردەوام پەیام ئاراستەی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، قورسایی ناڕەزایەتییەکان کەوتووەتە سنوری ئیلام و کرماشانەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراون  و بریندار کراون، چەندین خۆپیشاندەریش دەستگیر کراون.هخ


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو