یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە؛ ئەنجامی کۆبوونەوەکە لەبەردەم سێ سیناریۆدایە
٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدی پارتی و یەکێتی کۆ ببنەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوانیان پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لەبەردەم سێ سیناریۆی جیاوازدایە، ئەمانەن:
سیناریۆی یەکەم: رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پاڵپشتیکردنی کاندیدەکەی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەبەرامبەردا پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بکرێت بەو جۆرەی پارتی دەیەوێت.
سیناریۆی دووەم: رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، کاندیدەکە کاندیدی فەرمی هیچ لایەکیان نەبێت و پارتی لە هەرێم پۆستی زیاتر بەیەکێتی بدات.
سیناریۆی سێیەم: کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بەبێ رێککەوتن، ئەمەش وادەکات بەناکۆکییەوە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بچنە بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش ئاڵۆزتر ببێت.