وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان بۆ پەنجەرە: ئەگەر هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران یەکدەنگ بن و دۆخەکە تێکنەدرێت، رژێمی ئێران ئەمجارە دەربازی نابێت
٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:١٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، برسێتی خەڵک پاڵنەری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانە، بۆیە روودانی گۆڕانکاری لە ئێران بەدوور نازانرێت.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بە دەسەڵاتدارانی ئێران ورەی خۆپیشاندەرانی بەرز کردووەتەوە.
دەشڵێت: ئەگەر هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران یەکدەنگ بن و دۆخەکە تێکنەدرێت، رژێمی ئێران ئەمجارە دەربازی نابێت.