ئایا حەشدی شەعبی رەوانەی ئێران کراوە؟
٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٤:١٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا دەنگۆی رەوانەکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئێران بڵاو بووەتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە دەنگۆکان دوورن لە راستییەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون، سەرچاوەی دەنگۆکە لەوێوە دروستبووە گوایە لە ڕێگەی کوتەوە حەشد ڕەوانەی ئیلام کراوە، بەڵام بەپێی چەندین سەرچاوە کە پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون دەنگۆکە دوورە لە راستییەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان بۆ پەنجەرە، هێشتا دۆخی ئێران هێندە خراپ نییە تا پێویستی بە حەشدی شەعبی هەبێت، ئەمە جگە لەوەی ئەگەر حەشد رەوانەی ئێران بکرێت بۆ ناوچەی خوزستان دەبرێت بەوپێیەی عەرەب نیشینن.
سەرچاوەیەکی باڵای حزبە کوردییەکانی ئێران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنگرانی ئێمە هێزی حەشدی شەعبییان لە ئێران نەبینیووە.