عەلی حەمەساڵەح بۆ پەنجەرە: داوامان لە سودانی کرد هاوشێوەی دانیشتوانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمدا بکرێت

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٩:٠٢ پاش نیوەڕۆ

عەلی حەمەساڵەح بۆ پەنجەرە: داوامان لە سودانی کرد هاوشێوەی دانیشتوانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمدا بکرێت

پەنجەرە

رێکخەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، یاداشتێکی ١٨ خاڵییان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و داوایانکردووە، لە پێدانی ماف و ئیمتیازدا هاوشێوەی دانیشتوانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا بکرێت.

عەلی حەمەساڵەح، رێکخەری رەوتی هەڵوێست، بە پەنجەرەی راگەیاند: داوامان لە سودانی کرد لەڕووی پێدانی دەرمان و پێداویستی کشتوکاڵی و سوتەمەنی و پلە بەرز کردنەوەدا، هاوشێوەی دانیشتوانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمدا بکرێت.

دەشڵێت: سودانی ئاماژەی بەوەکرد دەبێت هەرێمی کوردستانیش هاوکاریان بێت.

جەختیکردەوە: سودانی بەڵێنیدا لەئەمساڵدا هەموو مانگێک موچە بۆ هەرێم بنێرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو