سەرکردەیەکی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات: قسەکانی ترەمپ و دەنگۆی هەڵهاتنی دەسەڵاتدارانی ئێران هێندەی تر گەرم و گوڕی بە ناڕەزایەتییەکان داوە
٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:١٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، بڕینی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن ئێرانەوە، زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی گەورە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 30 خۆپیشاندەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید کراون و ژمارەی بریندارەکانیش تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکەن.
دەشڵێت: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان زۆر گەورە و فراوان بوون، تورکەکانی ئێران کە گەورەترین نەتەوەن بوون بە بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان، ناڕەزایەتی هێدی هێدی شارەکانی کوردستان هەمووی دەگرێتەوە.
جەختیکردەوە: قسەکانی ترەمپ و دەنگۆی هەڵهاتنی دەسەڵاتدارانی ئێران هێندەی تر گەرم و گوڕی بە ناڕەزایەتییەکان داوە.