سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بۆ پەنجەرە: مەفرەزە گەڕۆکەکانی داعش کەوتوونەتە جموجۆڵ
٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای عێراق دەڵێت، هاوکات لەگەڵ رووداوەکانی سوریا و دۆخی ناسەقامگیری سیاسی عێراق دا، داعش لەهەندێک ناوچە کەوتووەتە جموجۆڵ.
سەرچاوە بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لەچیای قەرەچوغ جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەستی پێدەکرێت، مەفرەزە گەڕۆکەکانیان کە ژمارەیان ٣ بۆ ٧ چەکدارە دەسوڕێنەوە.
دەشڵێت: داعش ئاگاداری دۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەکەن، هەرکات ناسەقامگیری هەبێت جموجۆڵ دەست پێدەکەن و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن.