لە بازگەکان گرفت بۆ بەرووبومی کشتوکاڵی دروست دەکرێت
٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەبەشێک لە بازگەکان گرفت بۆ بەرووبومی کشتوکاڵی دروست دەکرێت، رێگە بە ناردنی بەرووبومی ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر نادرێت، بەپاساوی ئەوەی گومانیان لەبەرووبومەکان هەیە.
بەپێی وتەی بەشێک لە جوتیاران بۆ پەنجەرە، بیانووی رێگەنەدان بە بردنی بەرهەمی پەتاتە لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر ئەوەیە گوایە بەرووبومەکان ئێرانین.
جوتیاران دەڵێن، بەرووبومەکانیان خۆماڵین و پشتگیری عەلوەکان و فەرمانگەکانی کشتوکاڵیشیان پێیە، بەڵام گرفتیان بۆ دروست دەکرێت و ئەمەش وایکردووە بەرهەمەکانیان بە ئاسانی بۆ ساغ نەکرێتەوە.