بۆچی ڕووداوەکانی حەلەب بارزانی بردە سەر هێڵ؟
١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
مەترسی لەسەر خێزانە ئێزدییەکانی نیشتەجێی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی بردە سەر هێڵ و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی لە ئەحمەد شەرع و تۆم باراک کرد.
بارزانی ترسی لە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکانی حەلەب هەبوو، ئەمەش هاندەربوو بۆ ئەوەی هەوڵەکانی بخاتە گەڕ و داوای هێورکردنەوەی بارگرژییەکان بکات.
چوونە سەر هێڵی بارزانی هاوکاتبوو لەگەڵ دەنگ هەڵبڕینی ئێزدییەکانی سوریا، لەم ڕێگەیەوە بارزانی پەیامی خاوەندارێتیکردنی دا بەگوێی ئێزدییەکاندا، بەتایبەت پارتی نیگەرانە لە بەهێزبونی پێگەی پەکەکە لەنێویاندا.
ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە، کوردانی ئێزدیی لە سوریا لە پەیامێکدا بۆ ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدییان لە عێراق و پەرلەمانتارانی ئێزدیی، داوای بەهاناوەچوونی 1200 خێزانی ئێزدییان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرد.