ئێران چەکداری کوردی روومەت هەڵپێچراو بڵاوە پێدەکات

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٠٥ پاش نیوەڕۆ

ئێران چەکداری کوردی روومەت هەڵپێچراو بڵاوە پێدەکات

پەنجەرە

ژمارەیەکی زۆر چەکداری کوردی روومەت هەڵپێچراو لە بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوەیان پێکراوە، لەلایەن ئەو چەکدارانەوە رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر.

بەپێی وتەی ژمارەیەک هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەنجەرە، سەرجەم ئەو چەکدارانەی بڵاوەیان پێکراوە کوردی لایەنگری کۆماری ئیسلامی ئێرانن و بازگەیان لە زۆر شوێن داناوە.

ئەو هاوڵاتییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە قسەیان بۆ پەنجەرە کرد دەڵێن، لەهەندێک ناوچە سەرجەم دوکان و بازاڕەکان داخراون و چەکدارە کوردەکان هەڕەشەی سوتاندنی دوکانەکانیان کردووە ئەگەر بکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی.

دوای کوژرانی گەنجێکی دانیشتووی سەرپێڵ لە ناڕەزایەتییەکانی تاران، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سەرپێڵ کرابو، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێگەی بڵاوە پێکردنی هێز و هەڵمەتی دەستگیرکردنەوە ڕێگرییان لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی کرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو