وتەبێژی پارتی ئازادی بۆ پەنجەرە: زۆرترین شەهید و بریندار لە ناوچە کوردییەکانە
١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:١٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، زۆرترین شەهید و بریندار لەناوچە کوردستانییەکانی ئێرانن و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیش دەستگیرکراون.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: تا ئێستا نزیکەی ٣٠ کەس لە ناوچە کوردستانییەکان شەهید کراون.
دەشڵێت: دۆخی ناوچەکانی سنە و موکریان تارادەیەک سەقامگیر و هێمنن، بەڵام ناڕەزایەتی لە ئیلام و کرماشان و گەیلان غەرب بەردەوامە.
جەختیکردەوە: لە دوو شەوی رابردوودا، خۆپیشاندانەکانی ئێران زۆر قەرەباڵغ بون، بانگەواز کراوە بۆ ئەمشەویش تا خەڵک بڕژێتە سەر شەقامەکان.