میرزا دنایی بۆ پەنجەرە: دۆخی ئێزدییەکان لە حەلەب سەخت و دژوارە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٤٢ پاش نیوەڕۆ

میرزا دنایی بۆ پەنجەرە: دۆخی ئێزدییەکان لە حەلەب سەخت و دژوارە

پەنجەرە

کەسایەتییەکی دیاری ئێزدیی  له‌ شەنگال کە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتییە، ڕایدەگەیەنێت کوردانی ئێزدی و هەموو کوردانی سوریا بانگەوازی خراپی دۆخەکەیان کرد، ئەمەش وایکرد مەسعود بارزانی بچێتە سەر هێڵ.

د. میرزا دنایی، خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ئاینی کە لە ساڵی 2024 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە پێیدراوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ١٢٠٠ خێزانی ئێزدی لە حەلەبن، پێشتر لە عەفرینەوە ئاوارەی حەلەب بون.

وتیشی: زەوی و زاری ئێزدییەکان لە عەفرین داگیرکرا، کەچی لە حەلەبیش ئاوارە بون.

دنایی کە لەساڵی 2019 خەڵاتی ئۆروای بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیش وەرگرتووە، ڕوونیکردەوە: دۆخەکە بۆ کورد بەگشتی لە حەلەب سەختە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو