سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە بۆ پەنجەرە: تورکیا تەمبێ کرا
١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە ئەوروپا دەڵێت، تورکیا ئەگەر کۆنترۆڵکردنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی بە ئاسانی بۆ چووبایەتە سەر، دوو سبەی دەستدرێژی دەکردە سەر رۆژئاڤای کوردستان و تەنانەت هەولێر و سلێمانیش.
رەمزی کارتاڵ، سەرکردەی باڵای پەکەکە لە ئەوروپا، بە پەنجەرەی راگەیاند: تورکیا و گروپە چەکدارە سورییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تەمبێ کران، بەوەی کورد ژمارەیەکی ئاسان نییە.
دەشڵێت: دەستدرێژی تورکیا لە حەلەب سنوری بۆ دانرا، پێش ئەوەی دەستدرێژی بکاتە سەر ناوچەکانی تری رۆژئاڤای کوردستان.