زانیاری نێو گروپی وەتسئاپی پەرلەمانتاران؛ سودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٠٩ پاش نیوەڕۆ

زانیاری نێو گروپی وەتسئاپی پەرلەمانتاران؛ سودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە

پەنجەرە

کەمێک لەمەوبەر زانیاری رەوانەی نێو گروپی وەتسئاپی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە، بەپێی ئەو زانیارییانە سودانی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشاوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی خراوەتە نێو گروپی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، سودانی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران راگەیاندووە و مالکی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پیشانداوە.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی باڵای لایەنە شیعەکان، ئەو زانیارییانەی بەفەرمی پشتڕاست نەکردووەتەوە، کە خراوەتە نێو گروپی وەتسئاپی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو