سودانی بۆ کشایەوە؟
١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراودا و دوای کێشمەکێشێکی زۆر، ئەمشەو محەمەد شیاع سودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشایەوە و گۆڕەپانەکەی بۆ مالکی بەجێهێشت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، سودانی لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخێکی سەختی ئابووری چاوەڕوانی عێراق دەکات.
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، سودانی باسیلەوەکردووە نایەوێت بچێتە ژێر باری ئەو دۆخە ئابوورییەی روو لە عێراق دەکات و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت.