پەنجەرە دۆسییە "یاسایی"یەکانی لاهور شێخ جەنگی بڵاو دەکاتەوە
١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:١٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە سلێمانی دادگایی بکرێت، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون ماددەکانی "57" و "406" دەیانگرێتەوە.
ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی کراون لەلایەن بەرەی گەل و پارێزەرەکەیەوە رەتدەکرێنەوە، بۆیە هێشتا ڕوون نییە دادوەر ماددەکان دەگۆڕێت یاخود بەهەمان ئەو ماددانە پرۆسەی دادگاییکردنە ئەنجام دەدرێت.
نەشاد عومەر، پارێزەر و شارەزای بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ماددەی "406" تایبەتە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی بەمەبەست، سزاکەی تا لەسێدارەدان دەیگرێتەوە.
وتیشی: ماددەی "57" تایبەتە بە ڕێککەوتن و دەست تێکەڵکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان کە سزاکەی لە 10 ساڵ زیاتر نییە.