بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێک ئاراستەی بارزانی دەکات

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێک ئاراستەی بارزانی دەکات

پەنجەرە

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، نامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، کورد بە ئامانج گیراوە و کەوتووەتە بەردەم مەترسی کۆمەڵکوژی.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت: سوکایەتی بە کورد کراوە لە شێخ مەقسود و تەنها هەسەدە بە ئامانج نەگیراوە، بەڵکو سوکایەتی بەهەموو گەلی کورد کراوە.

رامی عەبدولڕەحمان، ئاماژە بەگفتووگۆی نێوان بارزانی و ئەحمەد شەرع دەکات و دەشڵێت: دەبێت بارزانی وەکو بەرگریکارێک لە گەلی کورد بەڕۆڵی خۆی هەستێت، چونکە ئێستا سەردەمی ئازادییە نەک دیکتاتۆری و تیرۆر.

پەیامەکەی بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەکاتێکدایە، دیمەنی فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک لەسەر باڵەخانەیەکی شێخ مەقسود کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و لێشاوێک نیگەرانی گەورەی لێکەوتووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو