پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە؛ بەپێی وتەی سەرچاوەیەک ئەمەریکا هەڕەشەی رووخانی عێراقی نەکردووە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٣٣ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە؛ بەپێی وتەی سەرچاوەیەک ئەمەریکا هەڕەشەی رووخانی عێراقی نەکردووە

پەنجەرە

دوای ئەوەی میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکی پەیامێکی جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا بۆ بەرپرسانی عێراق بڵاوکردەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیامەکە دەڵێت پەیامەکە بەوجۆرە نەبوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، جۆشوا هاریس بەرپرسانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە بەوەی لەبەردەم دوو بژاردەدان، یان گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێننەوە، یان عێراق هەڵدەوەشێتەوە.

میدیای عێراقی دەڵێت: ئەمەریکا "چەکی برسیکردن" بەکاردەهێنێت و هەڕەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر گروپە چەکدارەکان هەڵنەوەشێنەوە، ئەوا ئابووریی عێراق هەڵدەوەشێتەوە، کە ئەوەشی یەکسانکردووە بەهەڵوەشانەوەی سیستەمی سیاسی عێراق.

بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیامەکەی جۆشوا هاریس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت: ئەمەریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی کردووە و ئەوە داواکاریی ئەمەریکایە، بەڵام لە پەیامەکەدا باس لە رووخانی عێراق نەکراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: پەیامەکە بە زمانی دیپلۆماسی گەیەنراوە، ناوەڕۆکەکەی ئەوەبو ئەگەر گروپەکان هەڵنەوەشێنرێنەوە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە داهاتوودا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو