پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران؛ پەیوەندی نێوان بازرگانەکان پچڕاوە و کارەکان بە قەڵەم و کاغەز رایی دەکرێن 

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٠:٢٢ پێش نیوەڕۆ

پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران؛ پەیوەندی نێوان بازرگانەکان پچڕاوە و کارەکان بە قەڵەم و کاغەز رایی دەکرێن 

پەنجەرە

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران پەیوەندی نێوان بازرگانە کورد و ئێرانییەکانی پچڕاندووە، هەروەها بەهۆی نەبونی هێڵی ئینتەرنێتیشەوە دەروازەکانی ئێران بە قەڵەم و کاغەز ئیشوکارەکانیان رایی دەکەن.

بەپێی قسەی چەند بازرگانێکی کورد لە دەروازە سنورییەکان بۆ پەنجەرە، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران بوەتە هۆی نەمانی پەیوەندییان لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارەی بازرگانی هەبووە.

بازرگانەکان کە بۆ پەنجە قسەیانکرد دەڵێن، بەهۆی نەبونی هێڵی ئینتەرنێتەوە لە ئێران، بەناچاری دەچنە دەروازە و ناوچە سنورییەکان و هێڵی ئێرانی بۆ پەیوەندیکردن بەکار دەهێنن.

لەڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە، بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتەوە لە دەروازە سنورییەکانی ئێران کار بە سیستەمە ئەلیکۆترۆنییەکان ناکرێت، بەڵکو ئیشوکارە بازرگانیەکان بە قەڵەم و کاغەز رایی دەکرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو