دوای حەلەب پلانی نوێی تورکیا چییە؟

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٥٧ پاش نیوەڕۆ

دوای حەلەب پلانی نوێی تورکیا چییە؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە درێژە بە شەڕ و ئاڵۆزی بدات لە رۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دروستی لەم پلانە تێگەیشتوون.

سەرچاوەکەی ئیدارەی خۆسەر بە پاساوی ئەوەی  رانەسپێردراوە بۆ قسە کردن بۆیە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە پەنجەرەی راگەیاند:  تورکیا دەیەوێت لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و چەند ناوچەیەکی سنوری نزیک لە وڵاتەکەی جەنگ هەڵبگیرسێنێت.

دەشڵێت: هێزەکانی هەسەدە خۆیان بۆ هەموو پێشهاتێک ئامادەکردووە.

ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین لەسەر هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە، بەوەی بوار بە تورکیا دەدەن یاخود رایدەگرن.

شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگری سوریا بانگەشەی کۆکردنەوەی هێزی لەلایەن هەسەدەوە کرد لە سنوری دێرحەفر، بەڵام هەرزوو هەسەدە ئەمەی رەتکردەوە.

هەسەدە رایگەیاند: ناوچەکە شاهیدی فڕینی چڕوپڕی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بایراکتار و ئاکینچی تورکیایە، جگە لە هێرشی خۆکوژیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانی تۆپخانەی کە شاری دێر حەفەر و گوندەکانی و هەروەها ناوچەی کێڵگەی نەوتیی تەورە کراوەتە ئامانج. ئەمەش گومان و گومانی زۆر دروست دەکات. ئەم ڕاستیانە دەخەینە بەردەم ڕای گشتی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو