بەشێکی زۆر لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار دوور دەخرێنەوە
١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، ژمارەیەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوور بخرێنەوە، دوورخستنەوەی کاندیدەکان بەقۆناغبەندی دەبێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە گەیشتووەتە 81 کەس، بەڵام زۆربەی کاندیدەکان دوور دەخرێنەوە پێش ئەوەی بچنە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی راگەیاند: هەموو ئەو کاندیدانەی باکگراوەندی سیاسییان نییە، لەکێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار دوور دەخرێنەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: لەو 81 کەسەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کردووە، ژمارەیەکی کەمیان دەهێڵرێنەوە و ئەوانیتر دوور دەخرێنەوە.