بەرپرسێکی رێکخراوی هەنگاو: بێدەنگی بەرپرسانی هەرێم و میدیاکان بەرامبەر رۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزارییەکی گەورەیە

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٧:٢٧ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی رێکخراوی هەنگاو: بێدەنگی بەرپرسانی هەرێم و میدیاکان بەرامبەر رۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزارییەکی گەورەیە

پەنجەرە

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، رەخنە لە بەرپرس و میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و بە بێدەنگی کردن لە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتباریان دەکات.

ئەرسەلان یارئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێت؛ تا ئێستا ناسنامەی ٦٦ کەس کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا کوژراون ئاشکرا بووە، لەو ژمارەیە ٣٢ کەسیان کوردن و  ٤ کەسیان منداڵن و تەمەنیان نەگەیشتوەتە ١٧ ساڵ.

دەشڵێت: بەرد بەدەنگ هاتبێت، بەرپرسانی کورد لەباشوور بەدەنگ نەهاتوون، میدیاکانیش لە جیاتی ڕووماڵکردنی ئەم تاوانانە، باسی کەش و هەوای ڕۆژهەڵاتیان دەکرد.

جەختیکردەوە: ئەو فرمێسکەی میدیاکارەکانی باشوور ئەم هەفتەیە بۆ منداڵانی ڕۆژئاوا ڕشتیان حەقبو، ئەو بێدەنگی و سانسۆر کردنەش لەبەرانبەر ڕؤژهەڵات دەیکەن، شەرمەزارییەکی گەورەیە و تا هەتایە لە نێوچاوانیان دەمێنێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو