چۆن سودانی لایەنە شیعەکانی شۆککرد؟

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆ

چۆن سودانی لایەنە شیعەکانی شۆککرد؟

پەنجەرە

محەمەد شیاع سودانی لە ڕێگەی ئەنجامدانی یارییەکی سیاسییەوە لایەنە شیعەکانی توشی شۆککرد، بەڵام هێشتا ئەنجامی یارییەکە ڕوون نییە لەبەرژەوەندی خۆی یاخود مالکی کۆتایی دێت.

لەدوا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، لایەنە شیعەکان هەوڵیانداوە مالکی وەکو کارتی فشار لەبەرامبەر سودانی بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی ناچاری بکەن بۆ ملدان بە خواستەکانیان.

کاتێک سودانی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێکە و جێهێشتنی گۆڕەپانەکە بۆ مالکی پێڕاگەیاندوون، لایەنە شیعەکان شۆکبون بەوپێیەی ئەوان بەکاندید کردنی مالکی خۆشحاڵ نەبون.

هەرچەندە سودانی گۆڕەپانەکەی بۆ مالکی بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا ئەنجامی کێبڕکێکە ڕوون نییە، بەوپێیەی هێشتا وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن مالکییەوە نەیاری هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو