بۆ خۆ رزگارکردن لە توڕەیی ئەمەریکا گروپە شیعەکان رێگەیەکی نوێ بۆ بەشداریکردن لە حکومەت دەدۆزنەوە
١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دوای ئەوەی ئەمەریکا لایەنە شیعەکانی لە بەشدارینەکردنی گروپە میلیشیا شیعەکان لە حکومەتی نوێی عێراق ئاگادار کردەوە، لەئێستادا ئەو گروپانە دەیانەوێت شێوازی بەشداریکردنیان بەجۆرێک بگۆڕن ئەمەریکا رازی بکەن.
بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە لایەنە شیعەکان بۆ پەنجەرە، گروپە میلیشیاکان کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر کورسین لە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیانەوێت دەموچاوە دیارەکانیان نەنێرنە حکومەت و لەڕێگەی خەڵکی ترەوە بەشداری بکەن.
ئەو سەرچاوانەی پەنجەرە قسەی لەگەڵ کردن دەڵێن، لایەنە شیعەکان خۆیان لە نیگەرانی ئەمەریکا بەدوور دەگرن و ناشیانەوێت بێ نوێنەربن لە حکومەتدا، بۆیە خەڵکانێکی تەکنۆکرات یان نزیک لە خۆیان دەنێرنە حکومەت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتییان بکات.
گروپە چەکدارە شیعەکان خاوەنی سەرووی 80 کورسین لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام کاتێک ئەمەریکا داوای چەک داماڵین و بەشداری نەکردنی لە حکومەت لێکردوون، ڕووبەڕووی تەنگەژە بونەتەوە.