چیرۆکی ئەو گەنجەی بە پاساوی خۆشویستنی "حافز ئەسەد" دڵی دەرهێنرا

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٤٩ پاش نیوەڕۆ

چیرۆکی ئەو گەنجەی بە پاساوی خۆشویستنی "حافز ئەسەد" دڵی دەرهێنرا

پەنجەرە 

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، تاوانێکی گەورەی گروپە چەکدارە سورییەکان دەگێڕێتەوە، کە سنگی گەنجێکیان هەڵدڕیووە و دڵیان دەرهێناوە، دواتر باوکیان لە کوشتنی کوڕەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، دەڵێت: کوڕی پیاوێکی بەتەمەنی عەلەوی بەناوی "ئەبوسلێمان" لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە سنگی هەڵدراوە و دڵ و جەستەی لەیەک جیاکراونەتەوە بە پاساوی خۆشویستنی "حافز ئەسەد"، دواتر باوکی ئاگادار کراوەتەوە لە کوشتنی کوڕەکەی و دڵ و جەستەی بەجیا ڕادەستکراوە.

دەشڵێت: گروپە چەکدارە سورییەکان بەڕێوەبەری بانکی بانیاس و دوو کوڕیان کوشتووە، دواتر تەرمەکانیشیان سوتاندوون.

وەک رامی عەبدولڕەحمان دەڵێت، ڕووداوی کوشتنی باک و دوو کوڕەکە بەجۆرێکی تر لەمیدیای عەرەبی گواستراوەتەوە، گوایە عەلەوییەکان هێزە ئەمنییەکان کوشتووە و تەرمەکانیان سوتاندوون.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 1693 هاوڵاتی سوری لە تایەفەی عەلەوی کوژراون و 63 بۆ 66 تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە، کە سەرجەم تاوانەکانیان بە بەڵگەوە دیکۆمێنت کردووە.

رامی عەبدولڕەحمان وتی: کاتێک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پرسیاری لەبارەی کۆمەڵکوژییەکانەوە لە چەکدارە سورییەکان کردووە، ڕەتیانکردووەتەوە و وتویانە ڤیدیۆکان بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون، وەکئەوەی شارەزایان لە تەکنەلۆژیا بێ ئاگابن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو