وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بۆ پەنجەرە: ئەگەر مالکی رەتبکرێتەوە حەیدەر عەبادی چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەیە
١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٥٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دەڵێت، سودانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، کاندید کردنی مالکی وەستاوەتەوە سەر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی و دۆخی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: چارەسەر رۆیشتنە بۆ کاندیکردنی کەسێک کە رێککەوتنی هەموانی لەسەر بێت، ئەگەر لەسەر کاندید کردنی نوری مالکی نیگەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبێت.
دەشڵێت: سودانی کاندید ناکرێتەوە و تەنازولی کردووە، چارەسەر کاندید کردنی کەسێکی رێککەوتن لەسەر کراوە و حەیدەر عەبادیش چانسی هەیە.