وردەکاری گرفتەکانی بەردەم خۆ کاندیدکردنی مەلا بەختیار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٥٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار، وردەکاری ئەو گرفتانە بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات کە بوون بە لەمپەر لەبەردەم خۆ کاندید کردنی مەلا بەختیاردا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
سەرچاوە نزیکەکە لە مەلا بەختیار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی راگەیاند: مەلا بەختیار لە ساڵی ٢٠١٠ زانکۆی “الحريە” لە کەرکوک تەواو کردووە، بەڵام زانکۆکە لە ساڵی ٢٠١٣ داخراوە و بڕوانامەکەی دانپێدا نەنراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: مەلا بەختیار بڕوانامەیەکی تری لە هۆڵەندا هەیە، داوای پشتگیری لە زانکۆکەی هۆڵەندا کردووە و کاتی دەوێت تا دەگات.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گرفتێکی تر کە هاتووەتە پێش لەبەردەم خۆ کاندید کردنی مەلا بەختیاردا، مامەڵەی کۆچی دوایی دایکییەتی کە ساڵی ١٩٥٢ لە خانەقین کۆچی دواییکردووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: ئێستا مەلا بەختیار سەرقاڵی تەواو کردنی مامەڵەی کۆچی دوایی دایکییەتی.