وتەبێژی پارتی ئازادی بۆ پەنجەرە: دوێنی ترەمپ ورەی خەڵکی ئێرانی رووخاند بەڵام ئەمڕۆ قەرەبووی کردەوە
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت، دوێنێ دووشەممە، کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا باسی دانوستانی لەگەڵ ئێران کرد، ورەی خۆپیشاندەران رووخا و ئەمەش کاریگەری لەسەر خۆپیشاندانەکان هەبوو.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوێنێ ترەمپ کەوتە نێو داوی ئاخوندەکانەوە و قسەکانی ورەی خۆپیشانەرانی رووخاند.
دەشڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە، ترەمپ کاتێک توندتر قسەی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران کرد، جارێکی تر ورە بۆ خەڵک گەڕایەوە و ڕەنگە خۆپیشاندانەکان گەرموگوڕتر ببنەوە.
جەختیکردەوە: پێدەچێت ئەمەریکا گورزێک لە ئێران بوەشێنێت ئەگەر نەیرووخێنێت، بۆ ئەوەی بە لاوازی بیباتە سەر مێزی گفتووگۆ.