کۆمپانیای "ود ماکنزی" بۆ هەژمارد کردنی تێچووی نەوتی کوردستان دەست بەکاربوو
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٣٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو کۆمپانیا راوێژکارییەی نێوەنگیری لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەژمارد کردن و تێچووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات، ماوەی دوو هەفتەیە دەست بەکاربووە.
محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە کۆمپانیای "ود ماکنزی" کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری نێودەوڵەتییە دەست بەکاربووە.
دەشڵێت: کۆمپانیاکە کاری وردبینیکردن و هەژماردکردنی تێچووی هەناردە کردنی نەوتی کوردستانە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕی 16 دۆلار بە کۆمپانیا بیانییەکان دەدرێت بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی کۆمپانیاکە نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
محەمەد حسێن وتی: دوای دەستبەکاربوونی کۆمپانیای "ود ماکنزی" رەنگە لەهەندێک شوێن تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت بگاتە سەرووی 16 دۆلار و لەهەندێک ناوچەکەش کەمتر بێت لەو بڕە پارەیە.