ئایا حەشد رەوانەی ئێران کراوە؟ سەرکردەیەکی ناڕازی عێراق وەڵام دەداتەوە

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٣٨ پاش نیوەڕۆ

ئایا حەشد رەوانەی ئێران کراوە؟ سەرکردەیەکی ناڕازی عێراق وەڵام دەداتەوە

پەنجەرە

دەنگۆی ناردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکانی ئێران و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بڵاوبووەتەوە، بەڵام سەرکردەیەکی ناڕازی عێراق داوای رێزگرتن لە خواستی خۆپیشاندەران و بێلایەنی عێراق دەکات.

د.عەباس فەتلاوی، سەرکردە لە گردبوونەوەی سەربەخۆیی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دەبێت رێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی ئێران بگیرێت و عێراق بێلایەن بێت لەو مەسەلەدا، چونکە بەرژەوەندی وڵاتەکەمان لەوەدایە.

فەتلاوی کە بە نەیاری سیاسەتی هێزە شیعەکان دادەنرێت، لەبارەی ناردنی هێزی حەشدی شەعبی بۆ ئێران دەڵێت: ئێران پێویستی بە لایەنی عێراقی نییە، چونکە ئامرازەکانی سەرکوتکردنی لەبەردەستدایە و هێزەکانیشی ئەزموونیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندا هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو