عێراقییەکان توڕەن؛ هەوڵدەدرێت داهاتی نانەوتی لە 14 تریلیۆنەوە بۆ 30 تریلیۆن زیاد بکرێت

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٤٥ پاش نیوەڕۆ

عێراقییەکان توڕەن؛ هەوڵدەدرێت داهاتی نانەوتی لە 14 تریلیۆنەوە بۆ 30 تریلیۆن زیاد بکرێت

پەنجەرە

بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی دووچاری بووە، عێراق هەوڵی زیادکردنی باج و گومرگ لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان دەدات، ئەمەش لێشاوێک توڕەیی لای عێراقییەکان دروستکردووە بەو پێیەی گرانبوونی نرخی لەبازاڕدا لێدەکەوێتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجییەکانی لەبەرامبەر داهات دا، وایکردووە عێراق بیر لەوە بکاتەوە داهاتی نانەوتی لە 14 تریلیۆن دینارەوە بۆ 30 تریلیۆن دینار زیاد بکات، ئەمەش لەڕێگەی زیادکردنی باج و گومرکەوە.

بەڕای شارەزایانی بواری ئابووری، جێبەجێکردنی ئەم هەوڵەی عێراق قورسە، چونکە حکومەت لاوازە و سیاسی و گروپەکانیش بەهێزن و لەسەر ئابووری عێراق دەژین.

شارەزایان دەڵێن، چاکسازی ئابووری نەیاری زۆرە و بە حکومەتی لاواز ئەنجام نادرێت، بەتایبەت حکومەتێک کە بەشێکی زۆری داهاتەکەی بۆ سیاسی و میلیشیاکان دەچێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو