تا ئێستا نزیکەی 10 کاندیدی سەرۆک کۆمار بە دروستی مامەڵەییان پێشکەش کردووە

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١:٥١ پاش نیوەڕۆ

تا ئێستا نزیکەی 10 کاندیدی سەرۆک کۆمار بە دروستی مامەڵەییان پێشکەش کردووە

پەنجەرە

لەکۆی 81 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، تا ئێستا نزیکەی 10 کاندیدیان بە دروستی مامەڵە یاساییەکانیان پێشکەش کردووە، ئەوانیتر گرفت لە مامەڵەکانیاندا هەیە و ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان بە دروستی پێشکەش بکەن.

لەنێو ئەو کاندیدانەی مامەڵەکانیان بە دروستی پێشکەشکردووە، لەتیف رەشید، عەبدوڵا عەلیاوایی، نزار ئامێدی،شوان داودی، فواد حسێن و ئاسۆ فەرەیدون هەن، لەکاتێکدا مەلا بەختیار و موسەنا ئەمین هێشتا مامەڵەکانیان گرفتی تێدایە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی کاندیدەکان مامەڵەکانیان بە دروستی پێشکەش نەکردووە، یان مەرجەکانی خۆ کاندید کردن نایانگرێتەوە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تا ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەبێت کاندیدەکان مامەڵەکانیان بە دروستی پێشکەش بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو