چالاکوانێکی ئێران بۆ پەنجەرە: دۆخەکە هێندە قورسە ناتوانرێت گوزارشتی لێبکرێت
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٨:٢٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چالاکوانيکی ئێرانی دەڵێت، بیمارستانەکان ( نەخۆشخانەکان) پڕە لە تەرم، دۆخی ئێران بەجۆرێکە ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترە باس دەکرێت.
ئەو چالاکوانە کە پەنجەرە نایەوێت ناوی ئاشکرا بکات، دەڵێت: دۆخەکە بەجۆرێکە هەرکەس ژمارەی قوربانی بڵێت راست نییە، ژمارەکان زۆرن و ئەوەی لە ئێرانەوە دەڕواتە دەرەوە بەراورد بە قەبارەی کارەساتەکە هیچ نییە.
ئەو چالاکوانە دەڵێت: کوژراو و بریندار زۆر زۆرن، خەڵک هەیە دەستگیرکراوە، کەسوکارەکەی رۆیشتنووتە دەزگا ئەمنییەکان و پێیانوتراوە چیتر نەپرسن.
جەختیکردەوە: رووداوەکان قورسن، قوربانییەکان زۆرن، دەزگا ئەمنییەکان هێندە توندن بەراود بە ناڕەزاییەکانی رابردوو ناکرێت.